کوردپرێس:
دەیڤد كۆپلی، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری عێراق، وتی: ئێمە پێمان باشە توركیا و عێراق پێكەوە كار بكەن بۆ چارەسەركردنی نیگەرانییەكان سەبارەت بەبوونی پارتی كرێكارانی كوردستان لە باكوری عێراق".
وتیشی: گرنگە ڕێز لە سەروەری عێراق بگیرێت، بەڵام هەروەها گرنگە دان بە بەرژەوەندی ئاسایشی خودی توركیاشدا بنرێت.
ئەو دیپلۆماتكارە باسی لەوەش كردووە، كە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو كێشانە ئەوەیە، كە هەردوولا پێكەوە كار بكەنو ئەوەشی وت: هیوادارم بتوانین لە بەهێزكردنی ئەم پێگەیەدا چەند ڕۆڵێك ببینین بۆ ئەوەی ببێتە هۆی سەقامگیری و بەرژەوەندی بكەرانی پێ بگات.
ئەمە لەكاتێكدایە، درەنگانی شەوی سێشەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا چەند هێرشێكیان ئەنجامداو چەند هاووڵاتییەكی عێراقیان شەهید كرد، ئەوەش لەناوچەیەكی قەزای شەنگالی ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا.
Your Comment