نێچیرڤان بارزانی و محەمەدی حاجی مەحموود گفتوگۆیان لەبارەی یەکڕیزیی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌ ياوه‌ريى جێگرانى سه‌رۆک له‌ سلێمانى سه‌ردانى محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود سکرتێر و مه‌کته‌بى سياسيى حزبى سۆسياليست ديموکراتى کوردستانيان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ ديدارێکدا دوايين پێشهاته‌کانى دۆخى سياسيى هه‌رێمى کوردستان و هه‌وڵه‌کان له‌پێناو يه‌کخستنه‌وه‌ و هاوهه‌ڵوێستيى هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا تاوتوێ کران.

له‌مباره‌يه‌وه‌ سکرتێرى حزبى سۆسياليست ديموکراتى کوردستان، هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانى سه‌رۆکايه‌تيى هه‌رێمى کوردستانى به‌ گرنگ و پێويست له‌ قه‌ڵه‌م دا و هه‌موو پشتگيرييه‌کى حزبى سۆسياليست ديموکراتى کوردستانيان بۆ دووپات کرده‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ گرنگيى به‌پيره‌وه‌چوونى ته‌واوى هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌کانى به‌شدار و ده‌ره‌وه‌ى حکوومه‌تى بۆ هه‌وڵه‌کانى يه‌کڕيزى و دروستک ردنى چوارچێوه‌يێکى هاوبه‌شى هاريکارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه‌کان کرده‌وه تا هه‌مووان پێکه‌وه‌ بتوانن سه‌رکه‌وتووانه‌ سه‌ختييه‌کانى ئه‌م قۆناغه‌ تێپه‌ڕێنن و به‌ کارى پێکه‌وه‌يى به‌ره‌و داهاتوويه‌کى باشتر بۆ هه‌رێمى کوردستان هه‌نگاو بنێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1898

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha