ئەمریکا نیگەرانە لە هەڵمەتەکانی سەربزیوانی سەربە تورکیا لە سووریا

بەشی جیهان- ئەمریکا دەڵێت تورکیا نایەوێت سەربزیوانی سووریا کە بۆ ئەو وڵاتە کار دەکەن بخاتە ژێر گوشارەوە کە دان بە تاوانە جەنگییەکانیاندا بنێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا لە ساڵی 2018 و 2019 لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا بە هاوکاریی هێزە سەربزیوەکانی سووریا چەند ناوچەی کوردنشینی کونترۆڵ کرد.

ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە چەندین ڕاپۆرتدا باسیان لە هەڵمەتە دژمرۆڤانەیەکانی ئەو سەربزیوانە کردووە دژ بە هاووڵاتییانی مەدەنی کورد و نیگەرانیی خۆیان ڕاگەیاندووە و بە تورکیایان وتووە ئەو سەربزیانە کە پاڵپشتییان لێدەکات و تووشی تاوانی جەنگی بوونە سزا بدات.

لە نوێترین ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە بڵاو کراوەتەوە نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە لە سزا نەدانی ئەو سەربزیوانەی تووشی تاوانی جەنگی بوون و تورکیا پشتیوانییان دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە بەڵگەیێک نییە لەسەر ئەوەی کە نیشان بدات تاوانباران سزادرابێن یان دەستگیر و کرابن و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کردبێت.

ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتە جیاجیا کانیاندا باس لە ژمارەیێک زۆر لە حاڵەتەکانی ڕفاندنی خەڵک، دزینی ماڵ و دارایی و ڕێگری کردن لە گەڕانەوەی ئاوارە کوردەکان بۆ ناوچە کوردنشینەکان لەوان عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا دەکەن.

لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها ئاماژە کراوە کە تورکیا پشتیوانی لە گرووپە توندئاژۆکان لە سووریا دەکات. هەروەها بەرپرسانی ئەمریکی چەند نموونە لە تاوانی جەنگیی ئەو گرووپانەیان کە حکوومەتی تورکیا پشتگیرییان دەکات بەو وڵاتە ڕاگەیاندووە و تورکیا بەڵێنی داوە ئەو ڕاپۆرتانە لەبەرچاو بگرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189605

Your Comment

You are replying to: .
captcha