له‌ هه‌رێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە 14 که‌سی دیکه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ ره‌وشی کۆرۆنای له‌ هه‌رێمی کوردستان بڵاو کرده‌وه‌.

کوردپرێس: به‌ گوێره‌ی ئاماره‌که‌ 14 که‌سی دیکه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 348 که‌سی دیکه‌ تووشی په‌تاکه‌ بوون ژماره‌کان به‌م جۆره‌یه‌:

که‌ره‌نتین:

30 که‌سی دیکه‌ که‌ره‌نتین کراوون.

پشکنین:

3 هه‌زار و 170 پشکنین ئه‌نجامدراون. زۆربه‌یان له‌ هه‌ولێر بوون و 1413 پشکنین کراوون و له‌ سلێمانی 346 و له‌ گه‌رمیان 136 و له‌ دهۆک 1275 پشکنین ئه‌نجامدراون و هاوشێوه‌ی دوێنێ هیچ پشکنینێک له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌کراوه‌.

تووشبوون:

348 که‌سی دیکه‌ تووشی کۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ 244 که‌سیان له‌ هه‌ولێر بوون. له‌ سلێمانی 19 تووشبوو و له‌ گه‌رمیان 25 و له‌ دهۆک 60 که‌سی دیکه‌ تووشی کۆرۆنا بوون و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش هیچ حاڵه‌تێکی نوێ ده‌ستنیشان نه‌کراوه‌.

چاک بوونه‌وه‌:

به‌ گشتی 114 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌، که‌ 82یان له‌ هه‌ولێر و 27یان له‌ گه‌رمیان و 5یان له‌ دهۆکن و ئاماری سلێمانی هاوشێوه‌ی دوێنێ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش هیچ حاڵه‌تێکی چاکبوونه‌وه‌ تۆمار نه‌کراوه‌.

مردن به‌ کۆرۆنا:

14 حاڵه‌تی نوێ تۆمار کراوه‌، که‌ 6یان له‌ سلێمانی و 5 له‌ هه‌ولێر و 2 له‌ گه‌رمیان و یه‌ک که‌سیشیان له‌ دهۆک بووه‌.

ئاماری گشتی له‌ هه‌رێم به‌م جۆره‌یه‌:

که‌ره‌نتین: 21187

پشکنین: 211114

تووشبوون: 14816

چاک بوونه‌وه‌: 9413

مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌: 4829

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189572

Your Comment

You are replying to: .
captcha