بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 25ى ته‌موزى 2020 میدیاکانى کوردستانی سووریا، بڵاویان کردەوە بڕیاره سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه ولیام ڕووباک نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى سووریا سه‌ردانى شارى حه‌سه‌که بکات و له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کۆبانێ فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات، بۆ تاووتوێ کردنى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خولى دووه‌مى گفتوگۆکان له نێوان لایه‌نه کوردستانییه‌کان کۆ ببێته‌وه.
شایانی باسە پێشتر «سولەیمان ئلیاس» بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتێژیکەکان-ی فورات لە کوردستانی سووریا بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاندبوو دانوستانەکانی ئەنەکەسە و پەیەدە بە نێوەندگیریی وڵاتانی زلهێز وەکوو ئەمریکا و فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت و ئەمەش دەتوانێت گەرەنتیێکی گرینگ بێت لە پڕۆسەی دانوستانەکاندا.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: دانوستانەکان بە باشی دەچنە پێشەوە و هەواڵی باشمان پێدەکات. هەردوو لایەنکە جیدین لە گفتوگۆکاندا و تا ئەو کاتەی بەرژەوەندیی گەڵ لەبەرچاو بگرن ئەنجامی باشی دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment