کوردپرێس:
رۆژی سێشەممە 21-07-2020، لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی هەولێری کرد و لە مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كادیرانی یه‌كێتی كۆبووەوە.
لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتارێکی لەبارەی کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەی و ناکۆکییەکانی یەکێتی لە پێش کۆنگرە باسکرد و رایگەیاند، پێشتر کۆنگرەی یەکێتی ببووە خەون و کۆمەڵێک کەس پێیانوابوو کە کۆنگرە نابەسترێت، هۆکارەکەش دەخاتە ئەستۆی سەرکردایەتیی حیزبەکەی و دەڵێت "هەرچەندە خۆمان بەرپرس بووین لە ناکۆکییەکانی نێو یەکێتی و حەزناکەم گلەیی لە کەس بکەم، ئەگەر خۆمان یەکگرتوو و یەکڕیز بووینایە، یەکێتی بەم رۆژە نەدەگەیشت".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژە بەوە دەدات کە وەکو یەکەم هەنگاو بڕیاریانداوە مەکتەبی رێکخراوەکان و مەکتەبی پەیوەندییەکان ببەنەوە شاری هەولێر، دەشڵێت " دووئیدارەیی نییە و خۆشمان وەکو سەرۆکایەتیی لە کۆشکی سپی هەولێر دەوام دەکەین."
لاهوور شێخ جەنگی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت، "هەولێر بۆ کەس چۆڵ ناکەین و قورساییی خۆمان دەهێنینە هەولێر و بادینان".
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ولێری به یه‌كه‌مین كاری دوای كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی ناساند و رایگه‌یاند "ئه‌م سه‌ردانانه بۆ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی دیكه درێژه‌ی ده‌بێت و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ كادیر و كه‌سوكاری شه‌هیدان كۆده‌بینه‌وه و گوێ له خواست و داواكارییه‌كانیان ده‌گرین."
رۆژی 21-12-2019 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چوارەم کۆنگرەی خۆی بەست و دواتر لاهوور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی بە هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردران.
Your Comment