بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەمە15ی جوولای 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 1 هەزار و 8 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 214 هەزار و 993 کەس.
هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 19 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 5 ھەزار و 402 کەس.
ھەر بەپێی داتاکان وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند تا ئێستا زیاتر لە 4 ملیۆن پشکنین بۆ کۆرۆنا لە تورکیا ئەنجام دراوە.
Your Comment