بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەدحەت سەنجەر، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان رایگەیاندووە، ئەوەی باوەڕیوایە كە پەكەكە و هەدەپە پەیوەندی لە نێوانیاندا هەیە تەواو هەڵەیە، بەڕاشكاوی هەبوونی پەیوەندی لە نێوان پەكەكە و هەدەپە رەت دەكەمەوە.
هاوسەرۆكی هەدەپە رەخنەی لەو راگەیەندراوە گرت كە تیایدا داواكرابوو هەدەپە خۆی لە پەكەكە بەدوور بگرێت و وتی: ئێمە سیاسەتی خۆمان هەیە و ستراتژیی تایبەت بە خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکان دادەڕێژین و کەس ئەو سیاسەتانەی بە سەرماندا نەسەپاندووە و تێکڕای سیاسەتەکان هەڵقوڵاوی رۆژانە 8 کاتژمێر دانیشتنی ناوخۆیی 30 ئەندامی سەرەکی پارتی دیموکراتی گەلانە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment