کوردپرێس:
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ستێرك تی ڤین موراد قەرەیلا سەبارەت بە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەفتانین باسی لەوەكرد، ئەو هێرشە پەیامێكە بۆ ئەوەی ئەنقەرە ناهێڵێت لایەنە كوردیەكان یەكبگرن، بۆ ئەوەش قسەكانی مەولود چاوشئوغڵو وەزیری دەرەوەی توركیای بەبیرهێنایەوە كە دژایەتی لێكنزیكبوونەوەی رۆژئاوای كوردستانی كردبوو.
هاوكات باسی لەوەش كرد، ئامانجێكی دیكەی توركیا بە قوڵایی 30 بۆ 40 كیلۆمەتر ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان لە ژێر ناوی ناوچەی ئارامەوە داگیر بكەن و وتیشی: ئۆپراسیۆنی حەفتانین سەرەتای ئەوەیە و ئەگەر بۆیان بچێتە سەر لە دەركار تا باتوفا و بامەڕنێ و كانیماسی داگیردەكەن و دواتریش دەستبەسەر ئامێدی، دێرەلوك، شێلادزرێ و سیدەكاندا دەگرن.
باسی لەوەشكرد، بەرپرسانی توركیا ناڵێن بە شێوەیەكی كاتی ئەو شوێنانە دەگرن، بەڵكوو لەو ناوچانە جادە دروست دەكەن و سیستمی خۆیان جێگیردەكەن و بۆ هەمیشە دەمێننەوە.
لە رۆژی 17 ی حوزەیرانەوە توركیا هێرشێكی زەمینی بۆ سەر ناوچەی هەفتانین لە سنوری پارێزگای دهۆك دەستپێكردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
Your Comment