بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماژەی بە بەیاننامە هاوبەشەکەی ڕەوتە سیاسییە کوردەکانی سووریا و ڕاگەیاندنی ڕێککەوتی نێوانیان لەسەر هاوکاریی سیاسی دا و لە توویتەر ڕایگەیاند: هاوکاریی هاوبەشی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی مایەی شانازیمانە.
لە درێژەی پەیامەکەیدا کۆبانێ دەنووسێت: هەوڵدان بۆ ئەم ڕێێکەوتنە دڵخۆشی کردین. هیوادارم بەمەبەستی گەرەنتی کردنی مافی گەلەکەمان ئەم ڕێککەوتنە بگاتە لێکتێگەیشتنێکی گشتگیر و هەمیشەیی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment