ڕێککەوتنی نێوان ئەنەکەسە و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی مایەی شانازییە

بەشی سووریا- فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماژەی بە بەیاننامەی نێوان ئەنەکەسە و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی دا و ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی نێوان ئەنەکەسە و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی مایەی شانازییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماژەی بە بەیاننامە هاوبەشەکەی ڕەوتە سیاسییە کوردەکانی سووریا و ڕاگەیاندنی ڕێککەوتی نێوانیان لەسەر هاوکاریی سیاسی دا و لە توویتەر ڕایگەیاند: هاوکاریی هاوبەشی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی مایەی شانازیمانە.

لە درێژەی پەیامەکەیدا کۆبانێ دەنووسێت: هەوڵدان بۆ ئەم ڕێێکەوتنە دڵخۆشی کردین. هیوادارم بەمەبەستی گەرەنتی کردنی مافی گەلەکەمان ئەم ڕێککەوتنە بگاتە لێکتێگەیشتنێکی گشتگیر و هەمیشەیی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189038

Your Comment

You are replying to: .
captcha