کوردپرێس:
تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، 3ی 5ی 2021 محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێک بگاتە هەولێری پایتەخت و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و بەرپرسەکاندا کۆ ببێتەوە.
لە میانی سەردانەکەیدا، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمدا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، محەمەد حەلبوسی مەبەستی سەرەکی لە سەردانەکەی پەیوەندی بە هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە هەیە.
بڕیارە لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و لە ٣١ی ئازاری ئەمسایشدا پەرلەمان بڕیاریدا، کە ئەگەر هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت خۆیان هەڵبوەشێننەوە.
Your Comment