بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشەکەی چەکدارانی داعش لە ئەنجامی سوودوەرگرتن بووە لەو بۆشاییە ئەمنییەی کە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بووە وچەندین جاریش هۆشداریمان لە هەبوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان داوە.
لە پەیامەکەیدا، هاوسەرۆکی یەکێتی دەڵێت، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەرکی هەموو لایەکمانە و پێویستە هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر بێت.
بە گوتەی بافڵ تاڵەبانی، ناتوانین ژیانێکی ئارام و سەقامگیرمان هەبێت، ئەگەر هەموومان پێکەوە یەکدەنگ و یەکدەست نەبین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment