پارتى لە ‌11 پارێزگاى عێراق به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌کات‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان ئاشکرای ده‌کات، لە ‌11 پارێزگاى عێراق به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌کات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌کۆنگره‌یێکى ڕۆژنامه‌وانیدا، خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆکى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان ئاشکرای کرد، له‌11 پارێزگاى عێراق به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌که‌ین.

ناوبراو وتیشى: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوى 55 کاندیدمان ڕاده‌ستى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان کردووه‌، به‌ڵام تائێستا هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌ک له‌کۆمسیۆن تۆمار نه‌کراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌بوونى دوو کاندیدى پارتى له‌ که‌رکووک، خه‌سره‌و گۆران وتى : ئێمه‌ دوو کاندیدمان له‌وشاره‌ بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌بێت ‌و هیچ که‌سیش ناتوانێت ڕێگریمان لێبکات.

ناوراو ئه‌وه‌شى ئاش کرا کرد، بڕیاربوو کۆنگره‌ى پارتى له‌مانگى 5ى ئه‌مساڵ ببه‌سترێت، به‌ڵام به‌هۆى کۆرۆناوه‌ کۆنگره‌ى پارتى دواده‌خرێت بۆ کاتێکى نادیار.

سه‌رۆکى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى ئه‌وه‌شى وت: کاندیده‌کانمان به‌گوێره‌ى پێوه‌ره‌کانى کۆمسیۆن‌ و پێوه‌رى حزبیی خۆمان داناوه‌، هاوکات ئێمه‌ پێمانوایه‌، هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ گه‌رم‌وگوڕتر ده‌بێت‌ و ڕێژه‌ى به‌شداری کردنى هاوڵاتیانیش زیاتر ده‌بێت.

بۆ ئه‌وه‌ش نموونه‌ى هێنایه‌وه‌و وتى: "بۆ نمونه‌ له‌ته‌له‌عفه‌ر بۆ چوار کورسى 33 که‌س کاندیدن‌و کێبڕکێ ده‌که‌ین، بۆیه‌ ده‌ڵێین گه‌رموگوڕتر ده‌بێت هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".

خه‌سره‌و گۆران ئه‌وه‌شى ڕوون کرده‌وه‌، "هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌کى ڕاگه‌یه‌نراو له‌ کۆمسیۆن تۆمار نه‌کراوه‌، به‌ڵام لێکتێگه‌یشتن‌ و نزیک بوونه‌وه‌ ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌کوو پارتى دیموکراتى کوردستان به‌سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین له‌ 11 پارێزگاى عێراق".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1845

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha