بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حەکیم، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری، لە ڕوونکردنەوەیێکدا سەبارەت بە هەوڵەکانی پێکهێنانی هاوپەیمانی هیوا، دوای دوو کۆبونەوەیان لەگەڵ نوێنەری فراکسیۆنی هاوپەیمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە یەکێکیان نوێنەری یەکگرتوویش ئامادەی بووە، کۆمەڵی دادگەری ئامادەیی خۆی بۆ دروست کردنی هاوپەیمانی هیوا راگەیاندووە، بەڵام "رۆژى 15/4/2021 نوێنه‌رى فراکسیۆنى هیوا بۆ گفتوگۆکانى دروست کردنى هاوپه‌یمانییه‌که، به کۆمه‌ڵى ڕاگه‌یاند، که زه‌مینه‌ى دروست کردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که ساز نییه و هۆکاره‌کانیش لاى به‌ڕێزیانن و ئاگادارى هه‌ڵوێستى ئه‌رێنى کۆمه‌ڵن.
محەمەد حەکیم جەختی کردۆتەوە کە "هه‌ر لێدوان و قسه‌یێک له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ڕاستیانه هه‌وڵێکى نه‌زۆکى چه‌واشه‌کارانه‌یه بۆ له‌که‌دارکردنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى."
دەقی روونکردنەوەکە...
هاوپه‌یمانی بڕیارێکى سیاسییه و جموجۆڵى ڕۆژنامه‌وانى و کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى دروستى ناکات
سه‌باره‌ت به دروست کردنى هاوپه‌یمانى هیوا، لێره‌و له‌وێ، بۆ مه‌رامى خودى و لێدان له کۆمه‌ڵى دادگه‌رى، قسه ده‌کرێت، به‌ڵام ڕاست و دروستى ئه‌م بابه‌ته له‌وه‌دایه کە:
کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له کۆبونه‌وه‌کانى سه‌رکردایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى باڵا و کۆبونه‌وه‌ى گشتى، له (11/4/2021)، بڕیاریدا که ئاماده‌یى خۆى بۆ پێکهێنانى هاوپه‌یمانى هیوا ده‌ربڕێت و لیژنهیهکیشى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رپشک کرد، لیژنه‌که له ڕۆژى (12/4/2021) له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوێنه‌رى دیاریکراوى فراکسیۆنى هیوا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پێکهێنانى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که کۆبویه‌وه به‌ڕونى هه‌ڵوێستى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵیان پێ ڕاگه‌یاندن، که ئاماده‌یه بۆ دروستکردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که، ڕۆژى دواتر کۆبونه‌وه‌یه‌کى تر کرا، که نوێنه‌رى یه‌کگرتو و کۆمه‌ڵ به‌شداربون و کۆمه‌ڵ له‌وێش هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌یاندبو که ئاماده‌ى هاوپه‌یمانین و لاریان نیه له بازنه‌ى هه‌ڵه‌بجه پاڵێوراوى هه‌ردولا کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوش هه‌بن، ڕۆژى (15/4/2021) به‌ڕێز نوێنه‌رى فراکسیۆنى هیوا بۆ گفتوگۆکانى دروستکردنى هاوپه‌یمانییه‌تییه‌که، به کۆمه‌ڵى ڕاگه‌یاند، که زه‌مینه‌ى دروستکردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که ساز نییه‌و هۆکاره‌کانیش لاى به‌ڕێزیانن و ئاگادارى هه‌ڵوێستى ئه‌رێنى کۆمه‌ڵن.
بۆیه هه‌ر لێدوان و قسه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ڕاستیانه هه‌وڵێکى نه‌زۆکى چه‌واشه‌کارانه‌یه بۆ له‌که‌دارکردنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى، چونکه جه‌ماوه‌رى کوردستان شاهیدى هه‌ڵوێسته‌کانى کۆمه‌ڵ و په‌رله‌مانتارانى کۆمه‌ڵن له داکۆکى لە چاکسازى و بنه‌بڕکردنى گه‌نده‌ڵى و پاراستنى یه‌کڕیزى ئه‌و ده‌نگانه‌ن که داکۆکى له مافى خه‌ڵک ده‌که‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment