کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 23ی نۆڤێمبێری 2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌رێم راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنین بۆ 5 هه‌زار و 574 كه‌س كراوه و 488 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه پشتڕاست كرایه‌وه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 21 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌مه‌ش كۆی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ژماره‌یان بوو به 3 هه‌زار و 15 كه‌س.
Your Comment