کوردپرێس:
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئه‌سۆشییه‌یتد پرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 28ی نیسانی 2021 وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، فڕۆكه‌كانیان به‌رده‌وامبون له‌هێرشكردنه‌سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا باسی ئه‌وه‌ش كراوه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر دۆخه‌كه كردووه و به‌رنامه‌ی كاری داهاتوویان بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه داناوه.
شایانی باسە رۆژی هه‌ینیی رابردوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی بۆ هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند و ئاشكراشیكرد، شوێنه‌ی جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هه‌رێمی كوردستانه.
دوای ده‌ستپێكردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه، هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" رایگەیاند، لەماوەی سێ رۆژی رابردودا و لەچوارچێوەی سێ هەڵمەتی جیاوازدا 33 (سی و سێ) سەربازی تورکیا کوژراون و 4 چوار گەریلاش کوژراون.
Your Comment