تورکیا بەردەوامە لە تۆپباران کردنی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بە بیانووی هەبوونی هێزەکانی پەکەکە بەردەوامە لە تۆپباران کردنی خاکی هەرێمی کوردستان و لە دوایین هێرشدا دەڤەری بەرواری باڵا-ی کردە ئامانج.

کوردپرێس:

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 4ی جوونی 2020 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، دەڤەری بەرواری باڵا-یان لە قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.

بەپێی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی "گەلیی دێرا" و "بێشێلی"یان کرد، کە دەکەوێتە ناوچەی بەرواریی باڵای سەربە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.

زیانە گیانییەکانی ئەم بۆردومانانە نەزانراون، بەڵام زیانێکی زۆری بە ڕەزو باخی هاووڵاتییان و ژینگە و سروشتی ناوچەکە گەیاندووە.

News Code 178947

Your Comment

You are replying to: .
captcha