کوردپرێس:
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند جۆبایدەنی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی 23ی نیسانی 2021 لە ڕێگای تەلەفونەوە قسەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کردووە و هەر دوو لا جەختیان کردۆتە سەر زەروورەتی پەرەپێدانی پێوەندیی دوو قۆڵی و سازندە.
بە گوێرەی بەیاننامەکە لەو پێوەندییە تەلەفونییەدا کە یەکەم پێوەندیی نێوان دوو لایەنەکە بوو کە پاش تێپەڕبوونی سێ مانگ لە سەرۆککۆماری بایدەن ئەنجام درا، سەرۆککۆماری ئەمریکا پێشوازیی خۆی بۆ دەمەزراندنی پێوەندیی دوو قۆڵیی سازندە و پەرەپێدانی هاوکاری و بەڕێوە بردنی کارای ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا ڕاگەیاندووە.
دوو لایەنەکە ڕێک کەوتن لە سەر ئەوەی لە پەراوێزی دانیشتنی سەرۆکەکانی ناتۆدا کە مانگی جوون بەڕێوە دەچێت لەگەڵ یەک دیدار بکەن.
Your Comment