کوردپرێس:
بە گوێرەی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی کوردیی کوردستان 24 ئاڵۆزی و پێکدادان لە نێوان پەکەکە و هێزەکانی سوپای عێراق دروست بووە ئەوەش پاش ئەوەی سوپای عێراق هه‌وڵی دا باشووری چیای شنگال كۆنترۆڵ بكات.
کوردستان 24 ئیدعا دەکات کە هێزه‌كانی په‌كه‌كه هانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌دات، رێگری له سوپای عێراق بكه‌ن و نه‌هێڵن كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه وایكردووه ئاڵۆزی درووست ببێت، هه‌ردوو لایه‌نه‌كه به چه‌ك رووبه‌ڕووی یه‌كترببنه‌وه.
فه‌رماندیێكی سوپای عێراق بۆ كوردستان24 روونی كرده‌وه، به‌پێی بڕیاره‌كانی پلانی ئاساییكردنه‌وه‌ی شنگال، پێویسته فرقه‌ی (15) و (20)ی سوپای عێراق له‌و ده‌ڤه‌ره‌یه‌دا بمێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه چه‌ندین جاره په‌كه‌كه رێگری ده‌كات و خه‌ڵكی سڤیل هانده‌دات شه‌ڕی ئێمه بكه‌ن.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای عێراق گوتیشی: بۆ ماوه‌ی (3) ساڵه شاره‌دێی "گرعزێر" و كۆمه‌ڵگه‌ی "سیپا شێخ خدر" له‌ژێرده‌ستی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی دایه و هێشتا ئه‌و ده‌ڤه‌ره وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌ی له ره‌وشێكی خراپ‌دا ده‌ژین.
له‌لایێكی دیكه‌وه، "یه‌په‌شه" یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال، كه هێزێكی سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن، ئاماژه‌یان به‌وه كرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵ ناكه‌ین و ئاماده‌ین شه‌ڕ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندا بمێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوایان له سوپای عێراق نییه ئه‌و ناوچه‌یه بپارێزن، بۆیه هێزه‌كه‌ی په‌كه‌كه ئاماده‌ی هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یێكه.
Your Comment