کوردپرێس- هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له هه‌واڵێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که نوێنه‌ری كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت گوتوویه‌تی: "شاندێكی كۆمپانیاكه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگای دهۆک باسی ئه‌و هه‌نگاوه پێویستانه‌یان كردوووه كه ده‌بێته ده‌ستپێكی جێبه‌جێ كردنی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017ی نێوانیان."
نوێنه‌ری ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتییه ده‌شڵێت: "پێشبینی ده‌كه‌ین پێش كۆتاییی ئه‌مساڵ ده‌ست به جێبه‌جێ كردنی پرۆژه نهوتییهكانمان بكه‌ین."
كۆمپانیا زه‌به‌لاحه ڕووسییه‌كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێككهوتوووه که له 5 ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به كنه و پشكنینی جیۆلۆجی بكه‌ن و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوویش بوون ساڵی 2021 ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمپانیا ڕووسییه‌كه "ڕۆسنه‌فت بڕی 400 ملیۆن دۆلار بۆ وه‌به‌رهێنان له‌و 5 ناوچه نه‌وتییه ده‌دات و دواتر نیوه‌ی ئه‌و بڕه‌ی له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كێڵگانه ده‌درێته‌وه."
قه‌باره‌ی پشكی كۆمپانیا ڕووسیهكهیش، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كان ده‌گاته نزیكه‌ی 80%.
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه سه‌ره‌تایییه‌كانیش قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی ئه‌و ناوچانه ده‌گاته 670 ملیۆن به‌رمیل.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment