کۆمپانیای ڕۆسنه‌فت پرۆژه‌كانی له‌ هه‌رێم ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمپانیای ڕۆسنه‌فتی گه‌وره‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ڕووسی ڕای‌گه‌یاند: "ده‌ستی به‌ پلاندانان كردوووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆتاییی ساڵی 2018دا ده‌ست به‌ پرۆژه‌ نه‌وتییه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات."

کوردپرێس- هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له‌ هه‌واڵێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ نوێنه‌ری كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت گوتوویه‌تی: "شاندێكی كۆمپانیاكه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پارێزگای دهۆک باسی ئه‌و هه‌نگاوه‌ پێویستانه‌یان كردوووه‌ كه‌ ده‌بێته‌ ده‌ستپێكی جێبه‌جێ كردنی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017ی نێوانیان."

نوێنه‌ری ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتییه‌ ده‌شڵێت: "پێشبینی ده‌كه‌ین پێش كۆتاییی ئه‌مساڵ ده‌ست به ‌جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ نه‌وتییه‌كانمان بكه‌ین."

كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌ ڕووسییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتوووه که‌ له‌ 5 ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ كنه‌ و پشكنینی جیۆلۆجی بكه‌ن و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوویش بوون ساڵی 2021 ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنانی ده‌كه‌ن.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمپانیا ڕووسییه‌كه‌ "ڕۆسنه‌فت بڕی 400 ملیۆن دۆلار بۆ وه‌به‌رهێنان له‌و 5 ناوچه‌ نه‌وتییه‌ ده‌دات و دواتر نیوه‌ی ئه‌و بڕه‌ی له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كێڵگانه‌ ده‌درێته‌وه‌."

قه‌باره‌ی پشكی كۆمپانیا ڕووسیه‌كه‌یش، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كان ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 80%.

به ‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌ سه‌ره‌تایییه‌كانیش قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌گاته‌ 670 ملیۆن به‌رمیل.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16851

Your Comment

You are replying to: .
captcha