کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 355 حاڵەت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و تیایدا ئاشكرای كرد: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا 8 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکان گەیشتە 355 حاڵەت.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 28ی ئەیپرێڵی 2020 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕوونی كردووەتەوە: ئەنجامی پشكنینەكان لە پارێزگای هەولێر ٥ پۆزەتیڤ دەرچووە، كە ئافرەتێكی تەمەن ٣٦ ساڵ و ٣ منداڵ تەمەنیان ١٦، ١٥، ١١ ساڵ كە خانەوادەی بەركەوتووەكەی پێشووی تەلار سیتین لە شارەدێی كەسنەزان، و پیاوێكە تەمەن ٣٣ ساڵ دانیشتووی شوقەكانی زانیارییە و بەركەوتەی تووشبووەكەی دوێنێی كەمپی دارەشەكرانە لە شاری هەولێر.

هەروەها ئەوەشی خستووەتە ڕوو: ئەنجامی پشكنینەكانی پارێزگای سلێمانی ٣ پۆزەتیڤ دەرچووە، كە ئافرەتیكی تەمەن ٢٦ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٤ ساڵ و مناڵێكی تەمەن ٨ ساڵە كە لە خانەوادەی بەركەووتووی تووشبووەكەی پێشووی شارباژێڕن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە ٦٣

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە كەڕەنتینەكان ٩٠٣١ هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها ١٥١٢ هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە لە ٣٣ شوێنی جیاواز ٤٦٤ لە هەولێر، ٢٤٤ لە سلێمانی، ٧٥١ لە دهۆك، ٥٣ لە ڕاپەرین، وە ٧٥١٩ هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری كەرەنتین كراو لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كە كۆی گشتی بریتی بوو ١٤ هاووڵاتی.

2. پشكنین

لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ٨٩٠ پشكنین ئەنجام دراوە، ٣٧٤ هەولێر، ٢٣٤ سلێمانی، ٢٦٣ دهۆك، ٠ هەڵەبجە، ١٩ سۆران. دەرەنجام ٨ تووشبووی نوێ تۆماركراو بەم شێووەیەی خوارەوە:

• پارێزگای هەولێر ٥ پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن ٣٦ ساڵ و ٣ منداڵ تەمەنیان ١٦، ١٥، ١١ ساڵ كە خانەوادەی بەركەوتووەكەی پێشووی تەلار سیتین لە ناحیەی كەسنەزان، و پیاوێك تەمەن ٣٣ ساڵ دانیشتووی شوقەكانی زانیاریە و بەركەوتەی تووشبووەكەی دوێنی كەمپی دارەشەكرانە لە شاری هەولێر.

• پارێزگای سلێمانی ٣ پۆزەتیڤ، ئافرەتیكی تەمەن ٢٦ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٤ ساڵ و مناڵێكی تەمەن ٨ ساڵ كە لە خانەوادەی بەركەووتووی تووشبووەكەی پێشووی شارباژێڕە.

3. ئاماری گشتی

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە ٣٥٥ تووشبوو، لەنێویاندا ٤ مردن هەیە و ٣٢٢ نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.

وەزارەتی تەندروستی

حكومەتی هەرێمی كوردستان

٢٧ی نیسانی٢٠٢٠

News Code 168508

Your Comment

You are replying to: .
captcha