بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە سکرتارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: "ئەوانەی باس دەکرێت لەبارەی دەستکاری کردنی سیستمی مووچەی ئێستا و بەکارهێنانی سیستمی پاشەکەوت و کەم کردنەوەی مووچەی فەرمانبەران دوورە لە راستییەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "پشت نەبەستن بە هەر هەواڵێک یان روونکردنەوەیێک کە لە رێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو دەکرێتەوە، تەنها ئەوانە نەبن کە لە ڕێگای لایەنە فەرمییەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە یان ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمی لە پێگە و لاپەڕەی خۆیەوە لە فەیسبووک بڵاوی دەکاتەوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر چەندین دەنگۆ لەبارەی کەم کردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانەوە بڵاوکرابووەوە، کە مووچەکانیان کەم دەکرێتەوە یان بەڕێژەی %٢٥ی لێپاشەکەوت دەکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment