حیزبی شین فینی ئیرلەند پشتگیریی کوردی تورکیا دەکات و ڕەخنە لە ئەنقەرە دەگرێت

بەشی جیهان- نوێنەری دووهەم حیزبی گەورەی وڵاتی ئیرلەند لە پەڕلەمانی ئەو وڵاتە دەڵێت: حیزبی شین فینی ئیرلەند پشتگیریی کوردی تورکیا دەکات کە بەردەوام لەلایەن ئەردۆغان و حیزبەکەیەوە دەکرێنە ئامانج.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی نەتەوەخوازی شین فینی ئیرلەند بڵاوی کردۆتەوە کریس هازارد نوێنەری ئەو حیزبە لە پەڕلەمانی ئیرلەند لە مەڕاسیمی پەردەلادان لە کتێبی "خوێنی نەوت" کە لە سەر تەوەری سەرمایەدانانی بەریتانیا لە کەرتی نەوتدا نووسراوە وتی: ناوبەناو لە هەواڵەکاندا دەبیسین کە دەوڵەتی تورکیا دژ بە پەیڕەوی مافی مرۆڤ و دیموکراسییەت تەعامول دەکات و دەست دەداتە گرتن و زیندان کردنی سەرۆک و نوێنەرەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا، ئەوەش نایاسایی و قبووڵنەکراوە.

ناوبراو جەختی کردۆتەوە گرتن و زیندانکردنی ئەندامان و سەرۆکەکانی هەدەپە بە ئامانجی کپ کردن و سەرکوت کردنی دەنگی ناڕازی و ڕەخنەگرە کە بەرانبەر بە دەوڵەتی ئەردۆغان بەرز دەبێتەوە. هەر بۆیەش دەبێت ئەو ڕەوتە کۆتاییی پێبهێنرێت.

نوێنەرەکەی پەڕلەمانی ئیرلەند لە پشکی شین فین گوتیشی: بەناوی حیزبەکەمانەوە پشتگیریی خۆمان ڕادەگەیێنین بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە سەر ڕێچکەی ئازادی و دیموکراسین و خەباتی بۆ دەکەن.

News Code 16842

Your Comment

You are replying to: .
captcha