به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا کۆ بوویه‌وه و له‌و کۆبوونه‌وه‌دا دووپاتی كرده‌وه: "له ئاینده‌دا ده‌بینین چی ڕوو ده‌دات به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌ین ڕێككه‌وتنێكی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكه‌ین، نه‌ک ڕێككه‌وتنێكی كاره‌ساتبار وه‌ک ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا واژۆی له‌سه‌ر كردبوو."
شایانی باسه؛ به‌ر له چه‌ند مانگێک دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌و ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی ئێران راگه‌یاند كه له سه‌رده‌می باراک ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌ی له نێوان ئێران و زلهێزه‌كانی جیهان واژۆ كرابوو و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی ئێران و كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی 5+1ی به دوای خۆیدا هێنا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment