به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 24-7-2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جه‌نه‌راڵ وۆڵتر پایێت جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و ستیڤ ڤاگن كۆنسووڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی كۆبوونهوهکه جه‌نه‌راڵ پایێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكای به‌رز نرخاندوووه و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئه‌م دواییه‌ی هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه‌ی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چووخ بۆ پته‌ویی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا گه‌ڕانده‌وه.
جه‌نه‌راڵ پایێت "هاوكاری و هاوئاهه‌نگیی زیاتری نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیشی له ناوچه‌كه‌دا بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسیی تیرۆر و به‌رده‌وامیی پشتگیری و هاوكارییه‌كانیان بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه له ئێستا و داهاتوودا دووپات كرده‌وه".
سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌گشتى و ئه‌مریكای به‌تایبه‌تى بۆ كوردستان و پێشمه‌رگه كردوووه و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكاری و هاوئاهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولای خواستووو و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی "مه‌ترسیی تیرۆر" له ناوچه‌كه نیشان داوه.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه "هێزی پێشمه‌رگه هه‌موو پێكهاته‌كان به بێ جیاوازی ده‌پارێزێت و له‌سه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌و پێناوه‌شدا قوربانی زۆری داوه".
ناوبراو له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق هیوای خواستوووه "كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به زووترین كات پێكبهێنرێت و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێنه‌وه".
د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ریم شنگالى وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت و سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوون.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment