بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌م باره‌یه‌وه فه‌خره‌دین قۆجه، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا ئاشكرای كرد، ته‌نیا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 125 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌مه‌ش له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌وه یه‌كه‌م جاره ئه‌و ژماره‌یه‌ی مردن به ڤایرۆسه‌كه تۆمار بكرێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته گوتیشی: تا ئێستا كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 643 كه‌س.
فەخرەدین قۆجە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ته‌نیا له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 4 هه‌زار و 801 حاڵه‌تی نویی تووشبوون به كۆرۆنا له توركیا تۆماركراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی كۆی تووشبووانی ئه‌و وڵاته بۆ 74 هه‌زار و 193 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ش كه له په‌تاكه چاک بوونه‌ته‌وه قۆجه گوتی: له دوێنێوه هه‌زار 415 كه‌س به ته‌واوی له ڤایرۆسه‌كه چاک بوونه‌ته‌وه، به‌مه‌ش تا ئێستا 7 هه‌زار و 89 كه‌س له په‌تاكه چاک بوونه‌ته‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه "ئێمه دوو خاڵی به‌هێزمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌یه، ئه‌وانیش چاره‌سه‌ری و خۆپارێزین، ده‌مانه‌وێت تواناكانمان تاقی بكه‌ینه‌وه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment