سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە فاتیح یلدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد و گفتوگۆ له‌سه‌ر دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا.

کوردپرێس: ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/18 مه‌سروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە فاتیح یلدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە کرا.

لەو دیدارەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان بە تایبەتی بارزگانیی و بەهێزکردنی هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا کرایەوە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و پەیوەندیی هاوسەنگ.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سوپاسی باڵیۆزی تورکیای کرد، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی لە عێراق، کە کاری بۆ بەرەوپێشبردرنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1672

Your Comment

You are replying to: .
captcha