کوردپرێس:
بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی ئەلعەربی ئەلجەدید، حکوومەتی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی جووڵەی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان، ٣٠ ھەزار سەربازی ڕەوانەی شارەکانی باشووری عیراق کردووە و لیوایێکی زرێپۆشی لە چەند ناوچەیێکی شاری بەسرە بۆ چاوترساندنی خەڵک جێگیر کردووە.
جگە لەوەش بەشێکی گەورە لەو ھێزەی بردۆتە شوێنە ستراتیجییەکانی پارێزگاکە، وەک ڕێگا سەرەکییەکان و خاڵە سنورییەکان لەگەڵ کوێت و ئێران و بەندەری ئوم قەسر و ناوچەی زوبێر.
ھاوکات لە شاری نەجەف قەدەغەی تەواوەتی ھاتووچۆ لە نزیک کۆمەڵگەی فەرمانگەکانی نەجەف و چەند خاڵێکی دیکەی دەوڵەتی ڕاگەیەنراوە.
لە چوارچێوەی دەرھاویشتەکانی خۆپیشاندان، بە فەرمانی فەرماندەیی گشتیی ھێزە چەکدارەکان لیوا ڕوکن جەمیل شەمەری فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی بەسرە لە کارەکەی لابراوە و حکوومەت دەیەوێت بە ھەر نرخێک بووە بگاتە ڕێکەوتن لەگەڵ ئەو خێزان عەشیرەتانەی کوژراو و برینداریان ھەیە.
سەرچاوە: شارپرێس
Your Comment