وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەواڵی دەرنەکردنی ویزە بۆ زیارەتکارانی ئێرانی ڕەت دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە دەرنەکردنی ویزە بۆ هەوڵاتیانی ژمارەیێک لە وڵاتەکان لەوان ئێران و لوبنان دەکەن ڕەت دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد مەحجووب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند: ئەو وەزارەتخانە فەرمانی بە هەموو نوێنەرایەتییەکانی خۆی داوە پاش دوو ڕۆژ وەستانی دەرکردنی ویزە بۆ زیارەتکاران کارەکەیان دەست پێبکەنەوە.

مەحجووب زیادی کرد هۆکاری وەستانی دەرکردنی ویزە بۆ زیارەتکاران کێشەی تەکنیکیی سیتسەمی نوێی ئەلەکترۆنی بووە.

سەرچاوە: «بغداد الیوم»

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16482

Your Comment

You are replying to: .
captcha