هۆكاری نەكردنەوەی ڕێگەی هەولێر – كەركووک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای نزیكەی 9 مانگ لە داخستنی ڕێگەی كەركووک – هەولێر، تا ئێستاش سەرەڕای ڕەزامەندبوونی بەغدا و هەرێم، رێگەكە بەڕووی هاتوچۆی هاوڵاتیان نەكراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولموتەڵیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ، بەSNNی ڕاگەیاند: هیچ چارەسەرێک بۆ كردنەوەی ڕێگای كەركووک – هەولێر لەلای ئێمە نەماوە، كێشەكە لە ئەستۆی ئیدارەی كەركووكە.

سەبارەت بەدەنگۆی كردنەوەی ڕێگاكەش لەچەند ڕۆژی داهاتوودا، بەڕێوەبەری ناحیەكە وتی: " تائێستا هیچ شتێک بەفەرمی بەئێمە نەگەیشتووە، ئەوەی لەسەر ئێمەیە زیاتر لەچوار نوسرامان بۆكردووە".

هاوكات، محەمەد تەها سەرۆكی ئەنجومەنی ناحیەی ئاڵتون كۆپری، ڕایگەیاند: بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە و دەرخستەیەی بۆ چاك كردنەوەی پردەكە كراوە، 720 ملیۆن دیناری تێدەچێت و ماوەی زیاتر لە چوار مانگیشی پێویستە، لە بەرئەوەی دەرخستەكەش لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە كراوە، تێچووەكەی لە ئەستۆی بەغدا دەبێت.

وتیشی:" لەبەرئەوەی بڕیار بۆ كردنەوەی ڕێگاكە دەرچوو، لەلای حەیدەر عەبادی ئەو ڕێگایە كراوەتەوە، تەنها كاروباری تەكنیكی ماوە، لەكاتێكدا تەندەریش بۆ هیچ كۆمپانیایێک دەرنەچووە تا پردەكە چاك بكرێتەوە".

لەلای خۆشیەوە، عاسی محەمەد، بەرپرسی كۆمیتەی پردێ-ی یەكێتی،دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی حەیدەر عەبادی بڕیاریدا بەكردنەوەی ڕێگەی كەركووک – هەولێر، بەڵام لیژنەیێک سەردانیان كرد و بۆیان دەركەوت، ئەو پردە بۆ هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل گونجاو نییە.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەكێتی، نەكردنەوەی ڕێگاكە بۆ كەمتەرخەمی لە جێبەجێ كردنی بڕیارەكە دەگەڕێتەوە و دەشڵێت:" هەولێر و بەغداش نەچوونەتە ژێرباری تێچووی چاك كردنەوەی پردەكە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16417

Your Comment

You are replying to: .
captcha