به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوایین کاتژمێره‌کانی شه‌وی ڕابردوو یاسای ژماره 699 وه‌کوو دواهه‌مین یاسای دۆخی نائاسایی بڵاو کرایه‌وه و به‌پێی ئه‌و یاسایه 9 هه‌زار و 103 پۆلیسی تورکیا به تۆمه‌تی هاوکاری و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له پێکهاته‌ی ئه‌منیی ئه‌و وڵاته ده‌رکران.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون ژماره‌یێکی زۆر له هێزی چه‌کداری تورکیا و دیکه‌ی ڕێکخراوه ده‌وڵه‌تییه‌کان که ئاماری دروستی تاکوو ئێستا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه له هه‌یکه‌لی ده‌وڵه‌ت و هێزی چه‌کدار به هه‌مان تۆمه‌ت له کاره‌کانیان دوور خراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment