کوردپرێس- به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌کان، حكوومه‌تی عێراق وه‌فدێكی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردوووه و گفتوگۆیان كردوووه سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نووسراوێک ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كراوه به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یێک به ڕۆژی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌كراوه و جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌وباره‌یه‌وه به SNNی ڕاگه‌یاند: "هیچ كۆبوونه‌وه‌یێک له نێوان وه‌فدی حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ که‌رکووک ئه‌نجام نه‌دراوه."
ناوبراو وتیشی: "هیچ نووسراوێكی فه‌رمیمان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ پارێزگای كه‌ركووک له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه بۆ نه‌هاتوووه".
به‌رپرسه باڵاكه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌ركه جه‌ختی كرده‌وه "ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت له‌وباره‌یه‌وه ته‌نها ده‌نگۆیه و دووره له ڕاستییه‌وه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment