له‌ حه‌مرین ده‌ستبه‌سه‌ر حه‌شارگه‌یێکی ته‌قه‌مه‌نیی داعشدا ده‌گیرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ییی پۆلیسی دیاله‌ ئاشكرا كردنی كۆگایێكی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی گرووپی تیرۆریستی داعشی له‌ باكووری ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین ئاشكرا ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ‌5-7-2018 فه‌رمانده‌ییی پۆلیسی دیاله‌ ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌یێكی پۆلیسی دیاله‌ توانیویه‌تی ده‌ست به ‌سه‌ر كۆگایێكی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی داعشدا بگرێت كه‌ 18 بۆمبی چێندراو و به‌رمیلێكی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ماده‌ی (سیفۆر)ی تێدا بوووه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ پرۆسه‌ی (تۆڵه‌ی شه‌هیدان) ماتۆڕسكێلێكیش له‌ باكووری ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین تێكشێندراوه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ڕووی جۆرییه‌وه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ به‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت له‌ ڕووی ژماره‌ی به‌شداریی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان و ڕووبه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ چالاكییه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه‌ و ڕاشیگه‌یاند كه‌ پرۆسه‌كه‌ بۆ ڕاوه‌دوونانی داعش بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وامی هه‌بوووه‌.

جێی باسه‌ فه‌رمانده‌ییی پۆلیسی دیاله‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه 4ی ته‌مووز‌ پرۆسه‌یێكی بۆ ڕاوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش له‌ حه‌وزی حه‌مرین ده‌ست پێكرد.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16314

Your Comment

You are replying to: .
captcha