نێچیرڤان بارزانی: سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ٣٠ی ئه‌یلوولدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه ‌بچێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ٣٠ی ئه‌یلوولدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه بچێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی ته‌مووز دوای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "پشتگیریی خۆمان بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌کان ده‌ربڕیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ ناڕازییه‌کان گله‌یییان نه‌مێنێت."

ناوبراو وتیشی: "ئێمه‌ پێویسته‌ پێکه‌وه‌ و به‌ یه‌کگرتوویی له‌ به‌غدا به‌شدار بین بۆ به‌رگری کردن له‌ مافه‌کانی کورد."

نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی دواکه‌وتنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان گرنگ بێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ر ٣٠ ڕۆژ جارێک مووچه‌ دابه‌ش بکرێت و نابێت ئه‌وه‌ ببێته‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی.

سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گوتی: "نامانه‌وێت په‌له‌ بکه‌ین له‌ پێکهێنانى هاوپه‌یمانى تا ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان ته‌واو ده‌بێت."

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "پیرۆزباییم له‌ ئه‌ردۆغان کرد و له‌گه‌ڵ تورکیا له‌ قۆناغێکى نوێداین."

نێچیرڤان بارزانی له‌ کۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد تا ئێستا هیچ لایه‌نێک داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانی نه‌کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16257

Your Comment

You are replying to: .
captcha