یه‌كێتی داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ به‌غدا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ و دانوستان له‌سه‌ر پرسه‌كانی كوردستان ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی داوای پێكهێنانی به‌ره‌یێكی كوردستانی له‌ به‌غدا ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 1ی ته‌مووز ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ڕای‌گه‌یاند: له‌ چوار ساڵی ڕابرددوودا كێشه‌ی گه‌وره‌ له‌ عێراقدا دروست بوو له‌وانه‌ شه‌ڕی داعش دواتر بابه‌تی ڕیفراندۆم كێشه‌كانی قووڵتر كرده‌وه‌ و به‌هانه‌ی دایه‌ ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عیراقییه‌كان كه‌ به‌شێک له ‌ناوچه‌ دابڕاوه‌كان به‌ زه‌بری هێز داگیر بكه‌نه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: "دۆزیه‌كان تا ئێستا برینیان وه‌ک خۆیه‌تی، مه‌ینه‌تی كاكه‌ییه‌كانیشی هاتۆته‌ سه‌ر و ڕۆژانه‌ تاقمه‌ تیرۆریستییه‌كان و داعش و شۆڤێنیه‌كان به‌ ناوی داعشه‌وه‌ په‌لاماریان ده‌ده‌ن و وه‌ک یه‌كێتیش له‌و بارودۆخه‌ بێده‌نگ نابین".

ئارێز عه‌بدوڵڵا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ بۆ قۆناغی داهاتوو پێویسته‌ لایه‌نه‌كان به‌ره‌یێک یان هاوپه‌یمانێتییێک له‌ به‌غدا دروست بكه‌ن و به ‌یه‌ک تیم دانووستان بكه‌ن و حكوومه‌تی هه‌رێمیش په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان هه‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16168

Your Comment

You are replying to: .
captcha