سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق په‌لاماردانی تیرۆریستی بۆ سه‌ر کۆگای ده‌نگدانی که‌رکووک ئیدانه‌ ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق په‌لاماردانی تیرۆریستی بۆ سه‌ر کۆگای ده‌نگدانی که‌رکووک ئیدانه‌ ده‌کات که‌ کوژران و برینداربوونی چه‌ندین که‌سی لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری عیراق به‌ توندیی ئه‌و دوو په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌ی ئیدانه‌ كرد كه‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 1ی ته‌مووزی 2018 كرانه‌ سه‌ر كۆگای سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ شاری که‌رکووک و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یێک له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ركه‌وتن كه‌ ئه‌ركی پاراستنی شوێنه‌كه‌یان پێ سپێردراوه‌ و په‌ژاره‌یی ده‌ربڕیوه‌ بۆ قوربانیانی ئه‌م تاوانه‌ قیزه‌ونه‌.

نووسینگه‌ی سه‌رۆک كۆمار له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ئه‌و تاوانه‌ قیزه‌ونه‌ كه‌ مه‌رامه‌كه‌ی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه‌ ڕق و كینه‌ی زۆری چه‌ته‌ تیرۆریسته‌كان ئاشكرا ده‌كات له‌ دژی گه‌ل و وڵاتمان و داواشی كردوووه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وپه‌ڕی چاوكراوه‌ییدا بن بۆ ڕێگرتن له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ په‌لاماردانه‌ تێرۆریستییانه‌ له‌ هه‌ر جێگه‌یێكی وڵاتمان بێت.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16153

Your Comment

You are replying to: .
captcha