جۆزێف ڤۆتێل: زۆر گرنگه‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان و پێشمه‌رگه‌ پێکه‌وه‌ ناوچه‌ هاوبه‌شه‌کان بپارێزن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جه‌نراڵ جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی پێی باشه‌ که‌رکووک و ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به ‌هاوبه‌شی له ‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رێوه‌ ببرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌نراڵ جۆزێف ڤۆتێل له ‌میانی لێدوانێكیدا ڕاشی‌گه‌یاند: گرنگه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق به‌ هاوبه‌شی كار بكه‌ن‌و ڕووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش ببنه‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غداشی كردوووه ‌و ئه‌و پێشنیازه‌ی به‌ به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان داوه‌.

ئه‌مه‌ له ‌كاتێكدایه‌ ماوه‌یێكه‌ كێشه ‌و ئاڵۆزی له‌ چه‌ند ناوچه‌یێكی که‌رکووک به‌هۆی جموجوڵه‌كانی داعش دروست بوووه‌ و له‌و باره‌شه‌وه‌ چه‌ندین جار هۆشداری دراوه‌ به ‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16104

Your Comment

You are replying to: .
captcha