مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ: توركیا كونسوڵخانه‌كه‌ی له ‌شاری مووسڵ ده‌كاته‌وه‌

به‌شی تورکیا- مه‌ولود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات جارێكی‌تر كونسووڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ‌شاری موسڵ ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ ئاماژه‌ به‌ کردنه‌وه‌ی کۆنسووڵخانه‌ی تورکیا له‌ مووسڵ ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی توركیا له‌ كاتێكدایه له ‌ساڵی 2014 و له‌ دوای هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر مووسڵ كونسووڵخانه‌ی توركیا له‌و شاره‌ داخرا.

ناوبراو وتیشی: هه‌ر ئه‌وكات كه‌ داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر مووسڵ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كونسووڵخانه‌ی توركیا له ‌شاره‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به‌ كونسووڵیشه‌وه‌ كه‌ دواتر له ‌ئۆپه‌راسیۆنێکدا ئازاد كران.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕاشی‌گه‌یاند: ده‌یانه‌وێت له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاری مووسڵ به‌رده‌وام بن بۆیه‌ جارێكی‌تر كونسووڵخانه‌ له‌و شاره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16081

Your Comment

You are replying to: .
captcha