بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل، وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان روونکردنه‌وه‌یێکی بڵاو کرده‌وه و ره‌تی کرده‌وه هیچ بنه‌که‌یێکی ناوه‌ندی زانیاری و چالاکی ده‌زگایێکی هه‌واڵگریی ئیسرائیل له هه‌رێمی کوردستان کرابێته ئامانج و راشیگه‌یاند، " ئه‌و ھه‌واڵ و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه مه‌به‌ستداره و ته‌نیا ئامانجیان پیلانگێڕییه به‌رامبه‌ر به ھه‌رێمه‌که‌مان".
جووتیار عادل، له ڕوونکردنه‌وه‌کەدا راشیگه‌یاند: "ژماره‌یێک میدیای ناوچه‌که، ھه‌واڵێکیان بڵاو کردوه‌ته‌وه که گوایه بنکه‌یێکی ناوه‌ندی زانیاری و چالاکی ده‌زگایێکی ھه‌واڵگریی ئیسرائیلی له ھه‌رێمی کوردستان کراوه‌ته ئامانج و چه‌ند کارمه‌ندێکی ئه‌و بنکه‌یه‌ش کوژراون و بریندار بوون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئه‌و ھه‌واڵه سه‌رله‌به‌ری دووره له ڕاستییه‌وه، هه‌روه‌ک چۆن له ڕابردووش‌دا چه‌ندین جار ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه‌یان ئاراسته کردووین به‌وه‌ی، بنکه‌یێکی ده‌زگای ھه‌واڵگری ئیسرائیل له کوردستان هه‌یه".
وته‌بێژی فه‌رمیی حکوومه‌ت ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد، "ئێمه پێمان وایه ئه‌و ھه‌واڵ و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه مه‌به‌ستداره و ته‌نیا ئامانجیان پیلانگێڕییه به‌رامبه‌ر به ھه‌رێمه‌که‌مان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment