کوردپرێس:
هەواڵدەریی دۆغان لە زاری بەکر بوزداغ وتەبێگی حکوومەتی تورکیاوە ڕایگەیاند ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی 24ی حوزەیران قلچدار ئۆغڵۆی هەراسان کردووە و تێکی داوە.
ناوبراو زیادی کرد لەو کاتەوە قلچدار ئۆغڵۆ سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلە 2 ڕیفراندۆم و 2 هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری و 4 هەڵبژاردنی پەڕلەمان و 1 هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەگشتی 9 هەڵبژاردنی لە بەرانبەر ئەردۆغاندا دۆڕاندووە.
بەکر بوزداغ زیاتر دەڵێت: ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکەی 24ی حوزەیران 22.6 لە سەد دەنگی زیاتری لە قلچدار ئوغڵۆ بەدەست هێنا و بە مسۆگەر کردنی 52.6 لە سەدی دەنگەکان لە خولی یەکمدا هەڵبژاردنەکەی بردەوە بە هەموو ئەمانەشەوە سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەل ئەردۆغان و ئاکپارتی بە دۆڕاو دەزانێت و پارتەکەی خۆی ب براوە دەزانێت.
Your Comment