به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆنفڕانسی ئابووری هه‌رێمی کوردستان له واشنتۆن به‌ڕێوه چوو و مه‌به‌ست له ڕێكخستنی ئه‌و كۆنفرانسه دروست كردنی ھه‌ماھه‌نگییه له نێوان كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌ست به وه‌به‌رھێنان بكه‌نه‌وه.
به‌یان سامی عه‌بدوره‌حمان نوێنه‌ری حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له واشنتۆن به كوردستان 24ی ڕاگه‌یاند: "چه‌ندین كونسووڵ و سه‌رمایه‌داری ئه‌مه‌ریكی به‌شدارییان له كۆنفرانسه‌كه‌دا كردوووه و ئه‌و دیداره ھه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ رێگه خۆش كردن بۆ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان تا وه‌به‌رھێنان له كوردستان بكه‌ن و ده‌بێ ھه‌وڵ بده‌ین چه‌ندین شاندی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی واشنتۆن بكه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه شاندی بازرگانیی ئه‌مه‌ریكیش سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بكه‌ن."
سه‌باره‌ت به ھێنانی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌رێمی کوردستان عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی ھه‌ولێر كه یه‌كێكه له ئامادهبوووانی كۆنفرانسه‌كه ده‌ڵێت: "داوا له كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌ین پێشانگایێكی تایبه‌ت به كۆمپانیاكانیان له هه‌رێمی کوردستان بكه‌نه‌وه چوونكه كردنه‌وه‌ی پێشانگا دروست كردنی پردێكه له نێوان كۆمپانیاكان."
ساشا تۆپریج لێكۆڵه‌ر و مامۆستای زانكۆ به كوردستان 24ی گوت: "گه‌نده‌ڵی کێشه‌یێکی سه‌ره‌کییه هه‌م له کوردستان و هه‌میش له عێراق و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین تریلیۆن دۆلار دیار نه‌ماوه و خه‌ڵک له‌به‌ر ئه‌وه تووشی ئازار بوووه به‌ڵام خه‌ڵکه‌که ئێستا باس له‌و کێشه‌یه ده‌که‌ن و پرسیاریان له‌لا دروست بوووه. ئێستا خه‌ڵک له جیاتی ئه‌وه‌ی گرنگی به ژیانی خۆیان و هێنانی خواردن بۆ سه‌ر خوانه‌کانیان بده‌ن باسی ناکۆکیی تایفی و کێشه‌کانی دیکه ده‌که‌ن."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment