کوردپرێس:
بهگوێرهی ڕاگهیهندراوی كۆبوونهوهی ئهمڕۆی ماتیۆ توله، باڵیۆزی ئهمریكا له عێراق لهگهڵ مەلا بەختیار و حاكم قادر، ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، مهلا بهختیار ڕایگهیاندووه، "جۆ بایدن، بەهەڵوێستەكانی بۆ بەدیپلۆماسیی چارەسەری كێشەكان، لەهەوڵدایە و سەبارەت بەرێككەوتنی نێوان عیراق و ئەمریكا" وتیشی، دەبێ رێككەوتنەكە بگونجێندرێت لەگەڵ دۆخی ناوچەكە، عیراق و كوردستانیش.
مهلا بهختیار ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد:"ئەو دۆخەی ئێستا هەیە، دەبێ تێبپەڕێندرێت، چونكە هێشتا عێراق رزگاری نەبووە، لەداعش و مەترسییەكانی. بۆیە عیراق و كوردستان، پێویستیان بە رۆڵو پشتیوانی هاوپەیمانان هەیە لەڕووی لۆجیستی عەسكەریی و ئەمنییەوە".
دهقی ڕاگهیهندراوهكه:
مەلا بەختیار و حاكم قادر، ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، ئەمڕۆ (13/4/2021) پێشوازییان لە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و رۆب واڵەر، كۆنسوڵی ئەمریكا لە هەولێر كرد.
لەدیدارەكەدا، مەلا بەختیار، پاشئەوەی بەناوی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیو ئەندامانی ئەنجومەنەكەوە، بەگەرمی بەخێرهاتنی كردن و خۆشحاڵی نیشاندا كە: سەرۆك جۆ بایدن، بەهەڵوێستەكانی بۆ بەدیپلۆماسیی چارەسەری كێشەكان، لەهەوڵدایە و سەبارەت بەرێككەوتنی نێوان عیراق و ئەمریكا، وتی: دەبێ رێككەوتنەكە بگونجێندرێت لەگەڵ دۆخی ناوچەكە، عیراقو كوردستانیش.
ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد: ئەو دۆخەی ئێستا هەیە، دەبێ تێبپەڕێندرێت، چونكە هێشتا عیراق رزگاری نەبووە، لەداعش و مەترسییەكانی. بۆیە عیراق و كوردستان، پێویستیان بە رۆڵو پشتیوانی هاوپەیمانان هەیە لەڕووی لۆجیستی عەسكەریی و ئەمنیەوە.
سەبارەت بەڕێككەوتنی عیراقو كوردستانیش لەسەر بودجە، مەلا بەختیار، رونیكردەوە كە ئەم رێككەوتنە هەنگاوێكی باشە، بەڵام ئەم بابەتە چارەسەری گشتی نییە لەگەڵ عیراق، بەڵكو كێشەكانی مادەی 140 و پێشمەرگە و جێبەجێكردنی مادەو بڕگەكانی دەستور، چارەسەری گشتین بۆ كۆی كێشەكان.
لەمیانی قسەكانیدا، مەلا بەختیار، رونیكردەوە: دۆخی سیاسی و ئاسایشی عیراق، هەروەها سەرەنجامی هەڵبژاردنی مانگی دە، پەیوەندییان بەدانوستاندنی چارەنوسسازی ئەمریكاو ئۆرۆپاو ئێرانەوە لەسەر كێشەی ئەتۆمی و گەمارۆی سەپێنراوی سەر ئێرانە. لەمبارەوە گەیشتن بەڕێككەوتنێكی گونجاو، كاریگەری ئەرێنی لەناو عیراقو لەناوچەكەشدا هەیە.
هەروەها لەلایەن خۆیشییەوە، حاكم قادر حەمە جان، تیشكی خستەسەر بایەخی رێككەوتنی ستراتیجی ئەمریكا و عیراق، بەبێئەوەی دۆخی ئەمنی فەرامۆش بكرێت، هاوكات رونیشیكردەوە: یەكێتی و پارتی، پێویستیان بەچارەسەری ریشەیی كێشەكان هەیە. بەتایبەت عیراق پابەندی دەستور نابێ و ئەركە یاساییەكانی جێبەجێ ناكات.
لەبەرامبەریشدا، باڵیۆزی ئەمریكا، بەڕۆشنی قسەی لەسەر گرنگی سەركەوتنی دانوستاندنی ستراتیجی ئەمریكاو عیراق، بەڕەچاوكردنی مەترسییەكانی داعش، كرد. هاوكات پەیوەندی ئەمریكاو هەرێمی كوردستانیشی بەگرنگزانی.
جەختیشی لەسەر چارەسەری كێشە سیاسییەكانی یەكێتی و پارتی و لایەنەكانی تریش كردەوە.
Your Comment