دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتیی به‌هێز ئیتیفاق ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان باس له‌ ڕێککه‌وتنی نێوان یه‌کێتی و پارتی ده‌کات بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتیی به‌هێز.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا عه‌لیوی به‌ ڕادیۆ "المربد"ی عێراقی ڕاگه‌یاند: دوو حیزبی پارتی دیموکرات و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ یه‌کتر ئیتیفاقیان کردوووه‌. به‌رپرسانی ئه‌و دوو حیزبه‌ هه‌ڵوێستێکی یه‌کسانیان هه‌یه‌ و بۆ دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق سه‌ردانی به‌غدا ده‌که‌ن.

ناوبراو به‌ دووری ده‌زانێت دیکه‌ی حیزبه‌ کوردستانییه‌کان ته‌ڤلی هاوپه‌یمانێتیی یه‌کێتی- پارتی بن و ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕای دژوار بوونی بابه‌ته‌که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ نامومکین نییه‌.

عه‌بدوڵڵا عه‌لیوی وتیشی: داوای کورده‌کان بۆ به‌شداری له‌ ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق بریتییه‌ له‌ پێبه‌ندی به‌غدا به‌ ده‌ستوور به‌ تایبه‌ت ماده‌ی 140 و خزمه‌تگوزاری و دابین کردنی بودجه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15897

Your Comment

You are replying to: .
captcha