دەسەبرایییەکەی تورکیا و ڕووسیا لەبارەی ئیدلیبەوە ئەنجامی خۆشی نابێت

بەشی جیهان- دوو چاودێری سیاسی لەو قەناعەتەدان ڕێککەوتنی ئەم دوایییەی ڕووسیا و تورکیا لە سەر مەسەلەی ئیدلیب زۆر دەوامی نابێت چوونکە ڕێککەوتنەکانی پێشووتریشیان لە سەر ئەو ناوچەیە شکستی هێناوە.

کوردپرێس:

دوو چاودێری سیاسی ئاماژە بە ڕێککەوتنەکەی 5ی مارچی نێوان تورکیا و ڕووسیا لەبارەی مەسەلەی ئیدلیبەوە دەکەن کە پاش ڕووبەڕووبوونەوەی توندی نێوان دیمەشق و تورکیا کوژرانی 35 سەربازی تورکی لێکەوتەوە.

هەردووک ئەو چاودێرە سیاسییانە دەڵێن ئەم ڕێککەوتنە ڕێککەوتنێکە کە لە ڕووی ناچارییەوە کراوە.

هیلال خشان مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئەمریکیی بەیرووت لەو بارەیەوە بە هەفتەنامەی "ئەهرام ویکلی"ی وتووە: بە قەناعەتی من هاوپەیمانی و ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیا و تورکیا شتێکی ئاسایی نیە و ڕۆژێک لە ڕۆژان هەر بەو چارەنووسە مەعقوولەی دەگات کە ئەوەش ڕووخانی ڕێککەوتنەکەیە.

لای خۆیەوە "جاشوا لاندیس" بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی "ئوکلاهەما"ی ئەمریکاش بەگومانە لەوەی ڕێککەوتنەکەی 5ی مارچی 2020ی نێوان تورکیا و ڕووسیا هێندە بەردەوام بێت.

ناوبراو دەڵێت لانی کەم 14 خاڵ کە تورکیا و ڕووسیا لەبارەی ئیدلیبەوە لە سەری ڕێک کەوتوون بەردەوام کێشەی نێوان ئەو دوو لایەنە بووە و هەرگیز هیچ کام لەو 14 خاڵەی ڕێککەوتنەکە هێندە دەوامی نەبووە.

لاندیس پێگەی سووریا بە ئاشکرا و بەهێز وەسف دەکات و دەڵێت دیمەشق ئیرادەی نواندووە بۆ ئەوەی سەرجەم خاکی سووریا کۆنتڕۆڵ بکاتەوە و پەیڕەو و مافە دەولییەکانیش داواکەی بەشار ئەسەد بە ڕەوا دەزانن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158159

Your Comment

You are replying to: .
captcha