بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی واشنتن تایمز ڕایگەیاندووە تورکیا بە دوو ئامانجەوە دەستوەردان لە سووریا دەکات یەکەمیان نفووزی زیاتر و پاوانخوازییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دووهەمیان زیاتر کردنی هێرشەکانە بۆسەر گرووپە کوردیەکان.
لە درێژەی یادداشتەکەدا واشنتن تایمز دەنووسێت: "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ئیدیعا دەکات کە دەستوەردانی سەربازی لە سووریا بەمەبەستی پاراستنی سنوورەکانی تورکیایە، بەڵام تورکیا لەگەڵ حکوومەتی سووریاش شەڕی دەست پێکردووە، دەستوەردانەکانی تورکیا نەهامەتییەکانی خەڵکی سووریای زیاتر کردووە".
لەدێژەی یادداشتەکەدا هاتووە: حکوومەتی سووریا سەرقاڵی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ میلیشیا ناوخۆییەکانە و ئەوەش توانای لە سەر سنوورەکان لاواز کردووە، تورکیاش ئەمەی قۆستووەتەوە و سنوورەکانی سووریای بەزاندووە.
ڕۆژنامەکە دەنووسێت ئەمریکا هاودەستی تورکیایە لە هێرشکردنە سەر کوردەکانی سووریا و دیمەشقیش بەو هاودەستییە دەزانێت، چوونکە ئەمریکا و تورکیا بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە و دۆناڵد ترەمپ گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکرد کە هێرش بۆ سەر کوردەکان ئەنجام بدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment