کوردپرێس:
جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کاتی بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارن بەرامبەر پاراستنی گیانی خەڵک و پێویستە هەمو رێکارێک کە بۆ خۆپارێزی سودی هەبێت بگیرێتەبەر".
ێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، پەیوەست دەوامی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیش لە سەنگەرەکاندا، ئەوەندی کاریگەری نەکات سەر بنکە سەربازییەکان بە تایبەت کە لە ئێستادا مەترسی داعش لە جێگەی خۆیدایە دەتوانرێت هاوکاری هێزەکان بکرێت.
جەعفەر شێخ مستەفا باسی لەوەش کرد، "پێشنیازکراوە لە کاتی ئاڵوگۆڕی دەوامی پێشمەرگەدا ئامێری پشکنین و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجکرێن بۆ ئەوەی دڵنیاببن لە سەلامی تەندروستیان".
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕوونی کردەوە، لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزیدا راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەموو ناوچەکاندا راگیراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment