کوردپرێس:
جەعفەر مونتەزری دادوەری گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نامەیێکدا وەڵامی سەعید نەمەکی وەزیری تەندروستیی ئێرانی دایەوە کە پێشتر سکاڵای لەوە کردبوو کە خەڵکانێک بۆ تێکدانی باری ئاسایی و نەزمی کۆمەڵگا کار و ڕەفتاری نابەجێ ئەنجام دەدەن.
دادوەری گشتیی ئێران بۆ وەزیری تەندروستیی نووسیوە کە هەموو جۆرە کارێک بۆ تێکدانی باری ئاساییی کۆمەڵگا حوکمی "فساد فی الارض"ی هەیە و دەسەڵاتی دادی ئێران بە هەموو توانای خۆیەوە پشتگیریی وەزارەتی تەندروستی دەکات.
شایانی باسە پێشتر وەزیری تەندروستیی ئێران لە نامەیێکدا کە بۆ ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانی نووسیبوو سکاڵای خۆی لەبارەی ڕەفتار و کردەی ناڕەوای خەڵکانێک دەربڕیبوو کە بە "ئیحتیکار کردن" و دروست کردنی بازاڕی ڕەش لە پێداویستیی پزیشکی و کەرەستەی خاوێن کردنەوە کار بۆ تێکدانی باری ئاساییی کۆمەڵگا دەکەن.
Your Comment