بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند خواستەکانی تورکیا لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ رووسیادا لەسەر ئیدلیب بەدی نەهاتووە، هەربۆیە رەنگە ئۆپراسیۆنی سەربازیی بکەنە سەر ناوچەکە.
کۆشکى کرملنیش لە وەڵامى ئەردۆغاندا دەڵێت: هێرش کردن لە دژى هێزەکانى حکوومەتى سووریا لە ئیدلیب خراپترین سیناریۆ دەبێت و رووسیا لە دژى ئەو هێرشانەدایە.
سێرگى لاڤرۆڤ وەزیرى دەرەوەى رووسیا ڕایگەیاند دانوستانەکانى ئەنقەرە و مۆسکۆ سەبارەت بە ئیدلب بێ ئەنجام بوو، تورکیاش شکستى هێناوە لە دوورخستنەوەى گرووپە توندڕەوەکان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، سوپای سووریا بە پشتیوانیی رووسیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی ناوچەکانی ئیدلیب دەستپێکردووە و نزیکەى ٢٠٠ گوند و شارۆچکەى لە سنوورى ئەو پارێزگایە کۆنترۆڵ کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment